زاری كرمانجی – سۆران:
مانگی رەمەزان یەکێکە لەو مانگانەی کە تێیدا موسوڵمانان بەڕۆژوودەبن، لەڕووی تەندروستی و جەستیشەوە پێویستە هەندێک رێنمایی هەبێت تاوەکو هاوسەنگی جەستە تێکنەچێت و وەکو رۆژانی دیکە بتوانرێت جەستە مادە خۆراکییەکان وەربگرێت، ئەو رێنماییانەش بریتین لە :
1- لە دوای بەربانگ تاوەکو پارشێو هەوڵبدە 8 کوپ ئاو بخۆیتەوە.
2- هەوڵبدە ئەو ژەمەی کە لەکاتی بەربانگدا دەخورێت هەموو جۆرە خواردنێکی تێدابێت تاوەکو جەستە هەموو پێکهاتەکان وەربگرێت.
3- پێویستە شکاندنی رۆژووەکەت بە چەند دەنکێک خورما بێت دواتر ئاو یان شیر و پێشت نانی سەرەکیش ئەو جۆرە سوپانە بخۆرەوە کە گەدە دەکشێنن تاوەکو جەستە ئاوی پێویستی دەست بکەوێت.
4- لە کاتی پارشێودا لە خواردنی سوێر و لە قوتوونراو دووربکەوە، چونکە وا دەکات ئاوی جەستە لەدەستبدات و هەست بە توینێتی بکەیت.
5- بۆ مانەوەی جەستە بە چالاکی چەند کاتژمێرێک پێش بەربانگ وەرزشێکی ئاسان بکە.
6- دووربکەوە لە خواردنی شیرینی چونکە وادەکات کرداری هەرسی گەدە تێکبدات.
7- چەند هەفتەیەک پێش مانگی رەمەزان لە خواردنی کافاین دووربکەوە، چونکە کاتێک کە بەڕۆژوویت واز لەو خواردنەوانە دێنیت بەم شێوەیەش دەبێتە هۆی سەرئێشە.