زاری كرمانجی- خەلیفان:
لە رێگای خەلیفان – كۆڕەك، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب گۆنۆ، لە رێڕەوی خۆی لایدا و خۆی كێشا بە ستوونێكی كارەبا، بەپێی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی بە دواوە نەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، داوا لە شوفێران دەكات پابەندی هێما و رێنمایەكانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەك.