زاری كرمانجی – سۆران:
سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: نێوانی هەولێر و بەغدا زۆر باشە، نەوتی هەرێم لەو چەند رۆژە دەست بە هەناردە دەكاتەوە و لە بودجەی عێراقیشدا پشكی هەرێم دیاریكراوە، لە داهاتوویەكی نزیكدا یاسای نەوت و گازیش دەردەچێت و پرسەكان هەتا مەجالی دڵخۆشی بۆ جاشەكانیشی تێدا نامێنێت.
شێروانی، گوتیشی: بە دڵنیاییەوە هەرێم دەمێنێتەوە وەك چۆن گەلی كورد بە كیمیاباران و ئەنفال لەناونەچوو و جاشەكان سەرشۆر و ڕووڕەش بوون، هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە و بەهێزتر دەبێت و گشت مافە دەستوورییەكانیشی بەدەست دێنێت و ئەوانەشی دڵیان بەوە خۆشكردووە خەریكە هەرێم دەرووخێت وەك ئەنفالچییەكان ڕوو ڕەشی دنیا و قیامەت دەبن.