زاری كرمانجی – سۆران:
كەشناسێك رای دەگەیەنێت، ڕۆژی هەینی و شەممە بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرمی بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.
سالار حاجی عەلی، شارەزای كەشناسی، گوتی: لە ڕۆژی هەینی بارستە هەوایەكی سارد ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی بەفر هەیە.
ئەو كەشناسە، دەشڵێ: لە ناوچە سنوورییەكان بەهۆی بەفربارین تا دووی نیسان، شەوان كەشوهەوا بە ساردی دەمێنێت، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك ڕوو لە دابەزین دەكەن، بەتایبەت شەوانە لە ناوچە شاخاوییەكان چەند پلەیەك دەچێتە ژێر سفر.