“هەرێمێک بە خوێنی هەزاران شەهید و گیان فیدای سەدان هەزار تێکۆشەر و فرمێسکی دایکان و هەوڵی چەندین سەرکردەی نیشتیمانی بنیاتنرابێت بە چەند هەوڵێکی نەزۆکانە لەناو ناچێت”
نووسین : نەوزاد جەبار
هەرێمی کوردستان لە قۆناغی بنیاتناندا بە چەندین کۆسپ و تەگەری گەورەدا تێپەر بووە لەوانەش ئەنفال و کیمیاباران و کۆمەل کوژی و زیندە بەچاڵکردن و خیانەت و هێرشی سەربازی بە تانک و فڕۆکە و بەکار هێنانی چەکی قوڕسی پێشکەوتووی وڵاتانی زلهێز و فیکرەی ئیرهابی داعشی خۆڕاگر بوو .
لەبەردەم تەواوی هاوكێشە ناوخۆیی و دەرەکی و گەلە کۆمەکی وڵاتانی دەورووبەر وەستایەوە ، ئێمە گەلێک بووین هەمیشە خاوەن ئیرادە و شکۆ بووین هەمیشە خاوەن سەرکردەی بەهێز و خۆراگری وەک سەرۆک مەسعود بارزانی بووین ئێمە خاوەن رێبازێکی پیرۆز و قووتابخانەیەکی مەزنی کوردایەتی بووین.
مێژوو شاهیدە کە چەندین جار هەوڵدرا میڵەتی کورد و ئەو قەوارە سیاسییەی کورد لە باشوور لەناو بەرن و شتێک نەهێڵن بە ناوی هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرباری هەموو ئەو هەوڵە نەزۆکانە نەتەوەی کورد لە باشوور هەر ماوە و هەر خۆڕاگر بووە وە تا خاوەن سەرکردەی مەزنی وەک سەرۆک مەسعود بارزانی و ئیرادەی مەزنی گەڵی کورد بین دوژمنان تا ماون بەو خەونەوە دەژین کە هەرێمی کوردستان بسرنەوە .