زاری كرمانجی-سۆران:
دژایەتی كردن و لە كەدار كردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن بافڵ و قوباد تاڵەبانی و خۆسەپێنی سەركردایەتی یەكێتی، بەمەترسی و پێشێلكردنی یاسا و مافەكانی مرۆڤ ناودەبرێت.
لای خۆیهوه وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە زاری كرمانجی گووت: ” تاقمی خۆسەپێنی دەستەڵاتداری یەكێتی دەیەوێ حسابێكی زیاتر لە قەوارەی خویان لە گەلیان بكرێ، هەروەها لە تاوان و تیرور كردنی بەرهەڵستكارەكانیان بەردەوام بن و كەسیش نەبێت رووبەرووی یاسایان بكاتەوە، دەیانەوێ لە دزی و تاڵان بەردەوام بن و كەس ڕێگریان لێ نەكات یان دەستی كەم ببن بە شەریكە دز لە گەڵیان و لەگەڵ ئەوەشدا شكەستی خۆیان بشارنەوەو چاوپوشی لە هەڵەكانیان بكرێت، ئامادەن بارودوخەكە خرابتر بكەن، لە قاچاغچیایەتی و سەرانە سەندن لە بازەرگانەكان بەردەوام بن و كەسیش مافی سكاڵا كردنی نەبێت”.
دەشڵێت: ” دەیانەوێ بە داهاتی سلێمانی لە بەغدا پشتیوانی میلیشیاكان مسوگەر بكەن و دەست خۆشیان لێ بكەن بە حساب پەیوەندی نوێ دەروست دەكەن، هەروەها هەرچی زەوی و زاری بە خێر و پیتە لە سەر خویان دابەش بكەن و بە ناوی بەخشینی زەوی بو پێشمەرگە بڵاوی بكەنەوە، لای بیانیەكان خویان سوك و ریسوا بكەن، بەس بو ئەوەی گلەیی لە حكوومەتێك بكەن، كە خویان بەربەست ڕێگر بوونە لە رایی كردنی ئەركەكانی.