” تووشی شكستێكی گەورە بوون ”
زاری کرمانجی – سلێمانی:
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكە شكستخواردووەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە هاوپەیمانی رەیان كلدانی تۆمەتباری تیرۆر و سەركردەی كریستیانی نێو حەشدی شەعبییە، شكستیان هێنا لەوەی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقدا، كورسیی كریستیانەكان بۆ خۆیان ببەن.
بهرهبهیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق به زۆرینهی دهنگ، بۆ سێیەمجار یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقی هەموار كرد و تێیدا كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد كە یەكێك لەوانە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە.
بەپێی زانیارییەكان، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ڕەیان كلدانی و هەندێك لە دۆستانی رۆژانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەردا لە ژێرەوە كاری كردووە بۆ ئەوەی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق.
ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر درا، كورسیی كریستیانەكان بۆ خۆیان ببەن كە بەپێی پیلانەكەیان، بافڵ تاڵەبانی و ڕەیان كلدانی، هەوڵیان دەدا لە یاساكەدا تەواوی پێنج كورسییەكەی كۆتای كریستیانەكان لە عێراقدا، بە یەك بازنەی هەڵبژاردن یەكلایی بكرێتەوە، بەڵام ئەو هەوڵەیان سەری نەگرتووە، بەهۆی ئەوەی كورسیی كۆتای كریستیانەكان لە هەولێر و دهۆك، بە بازنەی جیاواز بەڕێوە دەچێت، بەمەش لە هەوڵەكەیان بۆ دزینی ئەو كورسییانە شكستیان هێناوە.
بەپێی زانیارییەکان، پیلانەكەی بافڵ تاڵەبانی و رەیان كلدانی بۆ ئەوە بووە كە كورسیی كۆتای كریستیانەكانی هەرێمی كوردستان، بە فێڵ بۆ كەسانی سەر بە حەشدی شەعبی و گرووپەكەی رەیان كلدانی بدزن كە دۆست و هاوپەیمانی یەكێتییەكەی بافڵ تاڵەبانییە.