زاری كرمانجی- سۆران:
چاودێرێکی سیاسی، گوتی: ئێستا گومان نەماوە لە وەی یەکێتی ناوێرێت بچێتە هەڵبژاردن و خەریکی دروستکردنی کێشەی نوێیە چونکە دەزانێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگی زۆر کەم دەهێنێت.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕزگار حاجی حەمە لە لێدوانێکدا دژایەتی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند، لە لێدوانێکدا گوتی : لەهیچ وڵاتێکدا نەبووە، کۆمیسیۆن و یاسا نەبێت و وادەی هەڵبژاردن دیاری بکرێت”. دەپرسێت “کێ دەڵێ بەو دەمودەستە، حیزبەکان لەسەر گرفتەکان رێکدەکەون تاوەکو ئامادەکاریی هەڵبژاردن دەستپێبکات؟”. ئەو بەرپرسەی یەکێتی لێرەدا بە ناڕاستەوخۆ دان بەوە دادەنێت کە ڕێک نە دەکەوتن و ڕێگەیان نە دەدا هەلبژاردن بکرێت.
چاودێری سیاسی محەمەد حوسێن لەمبارەیەوە دەڵێت “ یەکێتی ماوەیەکی زۆرە بە بیانووی جۆراوجۆ دژایەتی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نەشاردووەتەوە. بەڵام ئێستا گومان نەماوە لە وەی یەکێتی ناوێرێت بچێتە هەڵبژاردن و خەریکی دروستکردنی کێشەی نوێیە چونکە دەزانێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگی زۆر کەم دەهێنێت و دەبێتە حیزبی ژمارە سێ و ڕەنگە چواریش.”