زاری كرمانجی-سۆران:
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبوونەوەی لێژنەی بەناو کردنی خانووە زێدەڕۆیەكان ئەنجامدرا بە سەرپەرشتی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سۆران و لێژنەی باڵای تەملیک کردن”.
گووتیشی: ” بڕیار لەسەر ئەو مامەڵانە درا کە رێکارە یاساییەکانیان تەواو بووە، پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تاکوو تەواوی خانووەکان بەناو دەکرێن.