زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
مێتا بە بەردەوامی لە زیادکردنی تواناکانی واتس ئەپ چەندین تایبەتمەندی بۆ ئەم پلاتفۆرمە زیاد کردووە. زۆرێک لەو تایبەتمەندیانە پێشتر لە نامەبەرەکانی دیکەی وەک تێلێگرامدا بوونیان هەبووە. هەروەها مێتا بەردەوامە لە کۆپیکردنی تێلێگرام و تایبەتمەندی نامە ناردنی ڤیدیۆیی بۆ ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە زیاد دەکات.
تا ئێستا زۆر تایبەتمەندی بۆ واتس ئاپ لەلایەن مێتا زیادکراوە. بێگومان تا ئێستا نەتوانراوە پەیامێکی کورتی ڤیدیۆیی بنێردرێت. ئەم تایبەتمەندییە ماوەیەکی زۆرە لە تێلێگرامدا بوونی هەیە، ئێستا واتس ئەپ بەنیازە کۆپی بکات و لە بەرنامەکەیدا جێبەجێی بکات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی WABETAINFO، تایبەتمەندییەکی شاراوە لە وەشانی تاقیکاری واتسئەپ لە وەشانی ئای ئۆ ئێسدا بینراوە، کە زۆر لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دەچێت. بێگومان ئەم تایبەتمەندییە هێشتا بۆ بەکارهێنەرانی وەشانی بێتا بەردەست نییە.