زاری كرمانجی :
بە پێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 27 ی ئادار ئاسمان بەدرێژای كاتەكان هەوری باراناوی دەبێت و لە كاتەكانی دوایی نیوەڕۆش دابارین بۆ شێوەی تاوە باران و بروسكە دەگۆڕێت و بۆ ئێوارەش كاریگەریەكەی لە زۆربەی شوێنەكان كەم دەبێتەوە بۆ شێوەی نمە بارانی پچر پچر، هاوكات پلەكانی گەرما یەك تا سێ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و خێرای با ( 10 ـ 20) كم لە هەر كاتژمێرێكدا و ئاراستەكەشی گۆڕاو دەبێت.
بۆ رۆژی سێشەممە هەروەكوو كەشناسی هەرێم هێمای بۆ دەكات ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەكاتەكانی نیوەڕۆ تا ئێوارە ئەگەری دابارینی نمە بارانی كەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان و لە كاتەكانی شەودا كەش لە زۆربەی ناوچەكان جێگیر دەبێتەوە.