پشتیوان كەریم -سۆران:
بەڕێوەبەری بەشی دارایی زانكۆی سۆران، تایبەت بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: ” بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی قوتابیانی زانكۆ، ئامادەكارییەكان كراون بە دوو قۆناغ دەرماڵەكە دابەش دەكرێت، واتە مانگەكانی (10-11-12) بە قۆناغێك، هەروەها مانگەكانی (1-2-3)ی ئەمساڵیش بە قۆناغێك دەدرێت.
قابیل زار، بەڕێوەبەری بەشی دارایی زانكۆی سۆران ئاماژەی بەوەشكرد:” ئەگەر پارە لەبانكدا هەبێت بەر لەجەژن دەرماڵەی سێ مانگی سەرەتای دەستپێكردنی خوێندن دەدرێت بە قوتابیان، بۆ سێ مانگەی دیكەش دوای گەڕانەوەی رەزامەندی خوێندنی باڵا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت”.
بەڕێوەبەری بەشی دارایی زانكۆی سۆران ئاشكراشی دەكات: ” دەرماڵەكە بۆ قوتابیانی دەرەوەی شار 60 هەزارەو ناوەندی شار 40 هەزار دینار دیاری كراوە.