شاخهوان عهبدوڵڵا : تەعریبچییەکان مافی دەنگدانیان لێ سەنرایەوە
مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی دهنگدان لهسهر یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە هۆی ناکۆکی و گرژیی نێوان فراکسیۆنەکان تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ درێژەی کێشا و دواتر بە زۆرینەی دەنگ هەردوو یاساکە پەسەندکران، هاوکات جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش دڵنیایی دایە کەرکووکییەکان کە بەربەستەکانی بەردەم شارەکەیان بۆ هەڵبژاردن لابران.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەواو بوو، بە شێوەیەک تەواوی ئەو بەربەستانەی بەردەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لابران و بۆ یەکەم جار لە دوای 2003 سەرژمێریی ساڵی 1957 دەکرێتە بنەما بۆ دەستنیشانکردنی هاووڵاتییانی شارەکە و هەروەها سەرگەڕان کە دوای ساڵی 1957 لکێنراوە بە کەرکووکەوە دیسان دەبنە بەشێک لە خەڵکی شارەکە و مافی دەنگدانیان دەبێت و بەناو زیادکران بۆ پرۆژەکە”.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەکەیدا هێما بۆ ئەوە دەکات کە ئەوانەی مادەی 140یان کردووە یان تەنیا مامەڵەیان پێشکەش کردووە و مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها ئەوەی پێش 2003 لە کەرکووک بووە و ناسنامەی باری شارستانی شارەکانی دەرەوەی کەرکووک بووەو لە ساڵی 1957 لە کەرکووک تەرحیل نەبووە، بەڵام فۆرمی کەرکووکی هەیە دیسان مافی دەنگدانی هەیە.
ئەوەش دەڵێ: “هەموو ئەو هاووڵاتییانەی هێنراونەتە کەرکووک و بە ئامانجی سیاسەتی تەعریب ناویان سڕاوەتەوە و لا دەبرێن و مافی دەنگدانیان نییە”.