زاری کرمانجی – رواندز:
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بارزۆری کارەبا بۆ چەند گەڕەک و گوندێکی قەزای رواندز پڕۆژەیەکی کارەبا جێ بەجێ دەکرێت.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند: بەمەبەستی چارەسەری بارزۆری و تۆڕی كارەبای چەند گەڕەك و گوندێكی قەزای ڕواندز لە گەڵ ڕاكێشانی فیدەرێكی تر بۆ گوندی بەرزێوە و گوندەكانی دەوروبەری ، ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ دەكرێت”.
قایمقامی رواندز گوتیشی” ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی (٢٨٩،٨٥٦،٤٠٠) دووسەد و هەشتا و نۆ ملیۆن و هەشت سەد و پەنجا و شەش هەزار و چوارسەد دینار لە سەر بودجەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت”.