زاری كرمانجی-سۆران:
دوای راگیرانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەهۆی باران و سەرما و سۆڵەی زستان، لە ئایندەیەكی نزیك دەست دەكرێتەوە بە ئەنجامدانیان.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” بەسەرپەرشتی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ تیمی ئەندازەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەبارەی دیاریكردنی میكانیزمی دەستپێكردنەوە و تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو”.
گووتیشی: ” لەداهاتوودا واتە لەم وەرزەی ئێستا دەست دەكرێتەوە بە ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران و لەسەرجەم سێكتەرەكاندا.