مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
ئەحمەد محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند: لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر ١٦ سەرپەرشتیاری بنەڕەتیمان هەبوون، بەڵام ئەمساڵ ٢٠ مامۆستای دیكە بوونە سەرپەرشتیار بەوەش گرفتی سەرپەرشتیاریمان نامێنێت.
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، گوتیشی: ئێستا هەر سەرپەرشتیارێك 10 قوتابخانەی بەردەكەوت، لە سیستەمیش دەبێت چوار یان پێنج قوتابخانە زیاتر نەبن، بۆیە هاتنی ئەو سەرپەرشتیارانە یارمەتیدەرێكی باش دەبن بۆ پەروەردەی مێرگەسۆر.