زاری كرمانجی-سۆران:
بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، گوژمەیەكی زۆر تەرخان دەكرێت بۆ چارەسەری كێشەی گەیاندنی ئاو بە تانكەر بۆ هاووڵاتیانی قەزای سۆران و چەند پڕۆژەیەكی ديكة لە سنوورەكە.
لەمبارەوە تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند: ” لەئێستادا ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی داوە لەسەر تەرخانكردنی بری دوو ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە سنوورەكەمان، بەمەبەستی چارەسەر كردنی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان، بەتایبەتیش ئەوانەی بە تانكەر ئاویان بۆ دابین دەكرێت”.
گووتیشی: ” پڕۆژەكان لە تەندەردان بە سەرپەرشتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەكەونە بواری جێبەجێ كردن، بەمەش تاڕادەیەكی باش گرفتی كەمی ئاوی هاووڵاتیيان و دابینكردنی ئاو لە رێگەی تانكەر چارەسەر دەبێت و لەمساڵدا دەست بە جێبەجێ كردنی دەكرێت.
ئاشكراشی كرد: ” پێشوتریش بە هەمانشێوە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران گوژمەیەكی دیكە بۆ كێشەو گرفتی كەم ئاوی سنوورەكەمان تەرخانكرابوو، پڕۆژەكان لەم رووەوە كاركردن تیاندا بەردەواميان هەیە.