مستەفا دۆلەمەری- پیران:
گەنجانی ناحیەی پیران داوای نۆژەنکردنەوەی یاریگەی تۆپی پێ دەکە و دەڵێن بەهۆی خراپبوون و تێکچوونی یاریگاکە کەلکی یاریکردنی تێدا نەماوە.
ئەحمەد پیرانی،گەنجێکی ناوچەکە، بە زاری کرمانجی گووت:” ساڵانە چەندین خولی تۆپی پێ لە یاریگای ناحیەی پیران بەڕێوەدەچن، بەڵام بەهۆی خراپبوون و تێکچوونی یاریگاکە لە ئێستادا کەڵکی یاریکردنی نەماوە و زیاتر لە ٣٠ گەنجی ناحیەکەمان لەم یاریگایەدا یاری دەکەن بەڵام یاریگاکە هیچ مەرجێکی سەلامەتی یاریزانەکانی تێدانیه”.
دەشڵێت: ” چەندین جار وەك گەنجانی ناوچەکە داوا کاریمان بەرزکردۆتەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار کە ئەو یاریگەیە نۆژەن بکرێتەوە، بەڵام بە داخەوە تا ئێستا هیچ وەڵامێکی نەبووە، داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەكان کە ئەم یاریگایەمان بۆ نۆژەن بکەنەوە.
لای خۆیەوە فەرسەت ساڵح، بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، بۆ زاری کرمانجی گووتی:” نوسراومان کردووە بۆ نوسینگەی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی، لە ئێستادا چاوەڕێی لێژنەیەک دەکەین کە بێت و تەماشای یاریگاگە بکات بزانێت چی پێویستە بۆی دابین بکرێت، بەمەش لە ماوەیەکی دیاری کراو تەواوی یاریگاگە نۆژەن دەکرێتەوە.