شەهلا رەشید- سۆران
بەشێكی زۆری فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئیدارهی سۆران لە بینای كرێدان، ئەمەش وا دەكات خەرجی لەسەر حكوومەت زیاتر بێت، بۆیەش ئەگەر هەریەك لەمانە بینای خۆیان هەبێت ئەو پارەی مانگانە بۆ كرێیەكە خەرج دەكرێت دەتوانرێت زۆر پێداویستی دیكە پێی پڕ بكرێتەوە.
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بەشێكی زۆری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كە تازە دامەزراون و كراونەتەوە لە بینای كرێدانە، نزیكەی 72 دۆنم زەی لە كۆمەلگەی كارگیڕیی هەیە، دەتوانرێت سوودی لێ وەربگرێت بۆ دروستكردنی بیناكان، بەڵام پێویستمان بە دابین كردنی بودجە هەیە لەلایەن وەزارەتەكانیان بۆ ئەوەی بتوانرێت بینایان بۆ دروست بكرێت.
ئاشكراشی كرد” لە پلانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دا هەیە كە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكان و فەرمانگەكان لە شوێنی كۆمەڵگەیەكی كارگێڕیی كۆ بكاتەوە، هەم بۆ سوود وەرگرتن لەو بودجەیەی كە ساڵانە بەهۆی كرێكانەوە بەفیڕۆ دەچن و هەمیش ئاسانكاری زیاتر بۆ خەڵك تا بتوانن هەموو كارەكانیان لە یەك شوێن و بەزووترین كات ئەنجام بدەن.