پشتیوان کەریم- زاری كرمانجی:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە گۆڕانکاری لە نرخی دراو زێڕدا روویدا، بەشێک لە دراوەکان دابەزینیان بەخۆیەوە بینیوە و بەهای زێڕیش بەرز بوونەوەی تۆمار کردووە بە بەراورد بە دوێنێ .
نرخی سەرجەم دراوەكان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 155،000 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە 1890 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 122 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 8,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 3,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات: ئەمڕۆ یەک شەمە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 977 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەر مسقالێکیش بڕی دووهەزار دینار بەرز بوونەوەی تۆمار کردووە.
سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش لە بازاڕەکانی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 496 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 455 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 434 هەزار دینارە مامەڵەی پیوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 372 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.