زاری كرمانجی-سۆران
جەواد سوار حەمەد، بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی سۆران دەڵێت: ” شتێكی زور ئاساییە ( سەر كونسولگەرێك، روژنامە نوسێك، چالاكوانێك، سیاسیەك، كەناڵێك )ی بیانی شیكردنەوەی بو هەر بارودوخێك هەبێت چ بە ئەرێنی چ بە نەرێنی، بەڵام ئەوەی جێگەی داخ و نائومێدیە و مروڤ ئازار دەدات، ئەو هەڵوێستە ناشرین نانەتەوایەتییە كە هەندیك سیاسی و كەناڵی میدیایی و پەرلەمانتاری ئەم هەرێمە دەری دەبڕن و شاگەشكە دەبن كاتێك گوێ بیستی هەواڵێكی نەرێنی دەبن لە دژی هەرێم”.
ئەوەش دەخاتەڕوو، هەر كەموكوڕیەك لە ئیدارەدانی ئەم هەرێمە هەبیت چ لە رووی كاڕگێری یان دارایی ئەمە بابەتێكە هەموومان حەز بە چارەسەری دەكەین، بەڵام دڵنیا بن كاتێك مەترسی كەوتە سەر هەرێمی كوردستان، كەسانی دڵسوز و مروڤ دوست زۆرن كە گیانی خویان دەكەنە قەڵغان، بۆ پاراستنی ئەم هەرێمە هەروەك لە كاتی هاتنی داعش بینیمان”.
دەشڵێت: ” با كەس گرەو لە سەر روخانی هەرێم نەكات، چونكە هەرێمی كوردستان بەرهەمی زیاتر لە ۱٠٠ ساڵ خەبات و تێكوشانە و هەزاران قوربانی بۆی دراوەو روبارێك خوێنی بۆ رژاوە، بۆیە هەر خاكێك بە خوێن ئازادكرا بێت بە ئاسانی لە دەست نادرێت.