دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
ساڵی 2010 بەخت بەڕووی یانەی سۆران پێكەنی كاتێك باوەشیان بەخەوندا كرد و گەیشتنە ریزی یانە پلە یەكەكان.
سۆران، ئەوسا بە كۆمەڵێك یاریزانی نێوەخۆیی و رابەرایەتی رەفیق سەعید توانیان مێژوو بنووسنەوە و شەش یارییان لەسەریەك بردەوە.
ئەنجامەكانی 13 ساڵ لەمەوبەری سۆران لە خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان بەم شێوەیە بوونە.
سۆران 2×0 رواندز
سۆران6×0 عوممال
دوكان 1×4 سۆران
سۆران 5×1 حاجیاوە
دوكان 0× 3سۆران
بەردەڕەش 1 -1 سۆران بە لێدانی یەكلاكەرەوە سۆران 2-3 براوە بوو و سەركەوت بۆ خولی یانە پلە یەكەكان.
كوڕانی سۆران لەو شەش یارییەدا توانیان21 گۆڵ تۆماربكەن و تەنها 3 گۆڵیان لێبوو، لە سێ یارییدا كلین شیت كرد.
ئێستا سۆران لەریزی یانە نایابەكان یاریی دەكات، كە هەمان راهێنەر ئەو مێژووەی لەگەڵ یانەكه نووسیوە، دوای تێپەڕبوونی 22 یاریی توانیویانە 33 خاڵ كۆبكەنەوەو لە پلەی سێیەمی ریزبەند دێن، ئەمەیش باشترین ئەنجامە تا ئێستا لەمێژووی یانەكە.