زاری كرمانجی :
بڕیارە ئەمرۆ یەكشەممە 26 ی ئاداری 2023، شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و پرسی هەناردەی نەوت و دواین پێشهات و بڕیاری دادگای پاریس بابەتی گفتوگۆی شاندەكە بێت لەگەڵ حكومەتی عێراق.
ئەگەرچی لە ماوەی رابردوودا گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینی بوو، بەڵام بەهۆی بڕیارەكەی دادگای پاریس بۆ نەوتی هەرێمی كوردستان، كێشەكانی جارێكی تر زەق كردەوە.
شەوی رابردوو مەسروور بارزان سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی ئەو بابەتە و لە تویتێك نووسیویەتی، لەیەكتێگەیشتنی ئەمدواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەوینەیەكی باشە لە پێناو چارەسەركردنی كێشەی پێوەندیدار بە بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای پاریس.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتەكەدا باسی لەوەش كردووە كە ئەمڕۆ یەكشەممە تیمێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدا دەكات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای نیازپاكی درێژە بە گفتوگۆكان بدەن و ئەوەش دەڵێ :”ئێستە پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، پێشبینی دەكرێ بەخێرایی بگەن بەڕێككەوتن بۆ چارەسەی بابەتی نەوتی هەرێمی كوردستان.