دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
لەدرێژەی یارییە دۆستانەكانی هەڵبژاردەكان، دوای بردنەوەی جامی كەنداو، هەڵبژاردەی عێراق یارییەكی قوورسی لەبەردەمە.
ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 6 ـی ئێوارە بەكاتی هەرێم، لەسەر یاریگە ڤیشێت ـی ئۆڵۆمپی هەڵبژاردەی رووسیا پێشوازی لەعێراق دەكات.
ئەمە یەكەمین رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە دەبێت، عێراق بەسكوادێكی نوێ هاتووەتە نێو كەشی ئەم یارییە.
هەر ئەمڕۆ كۆمەڵێك یاریی دیكە بەڕێوەدەچن كە گرنگترینیان ئەمانەن:-
ئینگڵاند ـ ئۆكراین 7:00
پۆڵەندا ـ ئیتاڵیا 9:45
لۆكسەمبۆرگ ـ پۆرتوگال 9:45