زاری كرمانجی-چۆمان
نووسەرو چاودێرێكی سیاسی دەڵێت، نەوت فاكتەری ئەساسییە بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان و یەكسانە بە هێز و پاڵپشتییەكی گەورەیە بۆ سیاسەتكردن و سەربەخۆیی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە هەر پێشهات و قۆناغێكی رەخساو لە داهاتوودا.
هادی باڵەیی گووتیشی: ” قەوارەی كوردستان و دەستكەوتەكانی لە سایەی خوێنی شەهیدان و ماندووبوون و خەباتی نزیك لە ١٠٠ ساڵی سەرۆك بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەكان هاتۆتە ئاراوە كە ژیان و تەمەنی خۆیان كردۆتە قوربانیی دۆزێكی ڕەوا و پیرۆز بۆ ئەوەی میللەتەكەیان بە ئازادی و سەربەرزی بژیین. هەروەك كەرتی نەوت بۆتە مایەی پاراستنی هەریمیی كوردستان و ئاسایشەكەی، لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان بووەتە سەرچاوەی دابینكردنی ئاسایشی وزەی چەندین وڵات، لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشدا هەیە و كاری جددی لەسەركراوە، كە غازی هەرێمی كوردستان دوای وەبەرهێنان و زیادەی نێوەخۆیی هەناردەی وڵاتانی ئورووپی بكرێت. بۆیە بۆ نەیارانی گەلەكەمان لە عێراق و ئەو وڵاتانەی نەیارو دووژمنن، ئەو دەستكەوتە مەزنەی كەرتی نەفت و پێشكەتنەكانی هەرێمی كوردستان و باری سیاسی و ئاسایشیی كوردستانیان بۆ هەزم ناكرێت و بەردەوام بەربەست و گرفت درووست دەكەن و هەوڵدەدەن ئاسایشی وزەی هەرێمی كوردستان بخەنە مەترسییەوە كە ئەوەش خەونێكی نەزۆكە.
دەشڵێت: ” نەوتی كوردستان وەك یەكێك لە فاكتەرەكان، كاریگەرییەكی زۆری لەسەر وەدەستهێنانی پاڵپشتیی ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ هەرێمی كوردستان وەدەست خستووەو هەناردەكردنیشی بە شێوەیەكی سەربەخۆ، مانای سەربەخۆییی ئابووریی هەرێمی كوردستان چپاندووە بە گوێی یارو نەیارانیدا، هەروەك ئابووریی هەرێمی كوردستان لە پاشكۆیەتی و وابەستەبوون بە ئابووریی حكوومەتی مەركەزی عێراق ڕزگاری بووەو ژێرزەوی بۆ گەشەكردنی سەرزەوی هەرێمی كوردستان بە هەوڵی هیچ كەس و تاقمێك لە نێوەخۆو دەرودراوسێ لەگەڕ ناخرێت”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” گرنگە كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێم بیر لە ئەڵتەرناتیڤی نەوت بكاتەوە، بۆ نموونە سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی، چۆن قەبارەی یەدەگی نەوتی كوردستانیش، دەكرێ تەواو ببێت، هەروەها دروستكردنی سەرچاوەی دیكەی داهات پاراستن و بە پێوەوەستانی حكوومەت و قەوارەی هەرێمی كوردستان مسۆگەرتردەكات.