هاوڕێ عەزیز مەنسوور بەگ
ئەو کەسەی گوتی هەرێم کارتۆنییە، مەبەستی سەرەکی ئەوە بوو ئاوڕی لێ بدرێتەوە و خۆی بکات بە مەوزووع، لەو مەرامەیدا سەرکەوتنی بە دەستهێنا.
جێگای داخە هەرێمی کوردستان ئەگەر لەو تاکتیکە سایکۆلۆژییە تێ نەگات و ئەو فەزایە بخولقێنێت کە کۆلکە نووسەر بکات بە (گابرێل گارسیا). حەیفە کوردستانێک دەریایەک خوێنی ڕشتووە بە بابەتێکی ڕۆژنامەوانی دەفع ببێت”.
کاردانەوەی ناهاوسەنگی هەندێک کەس بەرامبەر بە نووسینێکی (سەلمان ڕوشدی)، سەلمانیان کردە ژمارەیەکی قوڕس لە نێو نووسەرە جیهانییەکاندا.
هەرێم نابێت بە هیچ نووسینێک، کاردانەوەی وای هەبێت، کۆلکە نووسەر بکات بە شانووسەر و سبەینێ بپاڵێورێت بۆ خەڵاتە جیهانییە پڕ لە بەهاکان. نووسەرانی دیکەش ئیلهام وەرگرن، ئەگەر ڕەخنە لە هەرێم بگرن، دەبن بە مەوزووع و ڕەواج و ناوبانگ پەیدا دەکەن.