زاری كرمانجی :
دوای ناوزەندكردنی هەرێمی كوردستان بە كارتۆنی، بارەگای بارزانی لە راگەیاندراوێكدا دەڵێ هەرێمی كوردستان لە سایەی خوێنی هەزاران شەهید دروست بووە و بە خوێنیش دەپارێزرێت.
لە راگەیاندراوەكەی بارەگای بارزانی هاتووە :”هەرێمی كوردستان بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و فرمێسكی هەزاران دایكە شەهیدە و، بە خوێن و فرمێسكی گەلەكەمان دروست بووە و، بەو خوێن و فرمێسكانەش دەپارێزرێت.”
هەر لە راگەیەندراوەكەی بارەگای بارزانی هاتووە: “دوای بڕیاری دادگای پاریس دژی توركیا و لە بەرژەوەندی عێراق كە داوای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كردبوو، چەند دەنگێكی جاش و دوژمنەكانی كوردستان كەوتنە هەلەكەسەما، بەڵام دۆزی كورد رەگوڕیشەی مێژوویی هەیە و بە بڕیار و شەڕ و جینۆسایدیش لە بن نەهاتووە.”