محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
سارا چاوشڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی تورکمان بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە جێگەی ئومێدی خەڵک و پێکهاتەکان بووە بۆ پاراستنیان لە ئاگری شەڕ و ناخۆشییەکانی ناوچەکە و هەمیشەش وارگەیەکی ئارام و پەناگەی هەموو چەوساوە و لێقەوماوان بووە”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمان دەشڵێت:“ ئەزموونی کوردستان لە ناوچەیەکی پڕ ئاگر و کێشە بووەتە هەرێمێکی ئارام و دوور لە ناخۆشی، ئەوەش بووەتە مایەی نیگەرانی ئەوانەی شەڕ لە ناوچەکە بڵاودەکەنەوە و سەرچاوەی نائارامین, هەمیشەش هەوڵیان داوە ئەو پەناگە ئارامە رووبەڕووی قەیران و سەختی بکەنەوە و نەهێڵن ئەو هەرێمە ئارامەش بمێنێت و وەکو ناوچەکانی دیکە بیکەن”.
سارا چاوشڵی، نایشارێتەوە:“ بەشێک لەو هێزانە بۆ بەدەستهێنانی مەرامكانيان، هەندێک هێزی ناوخۆیی بەکاردەهێنن و دەیانەوێت ئەجێندا هەندێک لایەن و هێزی ناوخۆیش، بێگوێدانە ئەو هەموو قوربانی و خەباتەی خەڵکی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەزموونە داویانە و بێ گوێدانە ماف و دەسکەوتەکان، لەبری هاوکاری و هەماهەنگی کاردەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی نائومێدی و نانەوەی قەیران و کێشە، بۆ ئەوەی لەو زۆنگاوە خراپەکارییەکانیان بڵاوبکەنەوە و سەرمایە و ژێرخان و ئارەزووی ئەو میللەتە بخەنە خزمەتی ئەجێنداکانیان“.
باس لەوەشدەکات:“پێویستە هێزە کوردستانییەکان لە بری ئاژاوە و ناکۆکی و نانەوەی تۆوی دووبەرەکی، بیر لە ئایندەی خەڵک و حکوومەتی کوردستان و پەناگە ئارامەکەمان بکەنەوە و هەوڵ بدەن دوسکەوتی زیاتر بۆ خەلکی کوردستان بەدیبهێنن و مافە وەدەستهاتووەکانیش زیاتر بچەسپێنن، ئەو هێزە ناوخۆییانە پێویستە لە بری کارکردن بۆ ئەجێندا و کارنامەی هێزە شەڕخوازەکان و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دوور بکەونەوە لە چاندنی تۆویی دووبەرەکی و بڵاوکردنەوەی نائارامی و پشێووی، پێویستە لەو گۆڕانکاریانەی ئێستا لە ئارادان و لە ناوچەکە روودەدەن، بکەنە دەرفەتێک بۆ زیاتر ئارامکردنی کوردستان، ئەوەش بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی بەدیدێت، ئەوانەی دەست لە بەرژەوەندییەکانیان بەرنادەن و گوێ بە دەسکەوت و خەباتی گەلی کوردستان نادەن.