پشتیوان کەریم -سۆران:
بەڕێوەبەری نەوت وکانزاکان سۆران لە بارەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی بۆ زاری کرمانجی رایگەیاند:” دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری حکوومی رۆژانە دابەشدەکرێت لە وێستگەیەیکی قەزای ناوەندی سۆران.
روونیشیکردەوە:” پێدانی بەنزینی 690 بۆ پاس و تاکسیش وێستگەیەک دیاریکراوە، هەروەها پێدانی بەنزینی 690ی بۆ ئۆتۆمبیلی ئاسایی تەنها لەیەک وێستگەو یەک قەزا دابەش دەکرێت هەوڵدەدەین لەداهاتوو زیاد بکرێت لەتەواوی قەزاکانی دیکە .”