مستەفا دۆلەمەری- بارزان:
فەرماندەی بەتالیۆنی ژینگە پارێزی دەڤەری بارزان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لە رۆژانی جەژنی نەورۆز بە رێژەیەکی زۆر هاووڵاتییان پابەندبوون بە پاراستنی ژینگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان یارمەتیدەر بوون لە پێدانی رێنمای و هۆشیارکردنەوەی گەشتیاران بۆ پاراستنی ژینگە، لە دەڤەری بارزان جێگەی تایبەت دروست کراوە بۆ فرێدانی پاشماوە.”
عەقید حەسەن عالی، فەرماندەی بەتالیۆنی ژینگە پارێزی دەڤەری بارزان، گووتیشی:” لە هەموو ناحیەکانی دەڤەری بارزان تیم دابەشکرابوون بۆ پاراستنی ژینگە کە پێکهاتبوون لە ژینگە و ئاسایش، پاپا گروپ، شارەوانی، لێژنەی کۆمەڵایەتی، هاوکار بوون بۆ رێکخستن و هۆشیارکردنەوەو رێنمای دان بە ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی دەڤەری بارزانیان دەکرد.