زاری كرمانجی-ڕواندز:
كوڕە گەنجێكی دانیشتووی قەزای رواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت: ” كاتێك خوێن دەبەخشم هەست بە ئارامییەكی زۆر دەكەم و بە كارێكی مرۆڤانەی دەزانم.
رێبوار جەبار عەبدولڵا، كوڕە گەنجێكی دانیشتووی قەزای رواندز، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵ دەبێت خوێن دەبەخشم، بەمەش تا ئێستا 17 بتڵ خوێنم بەشیوە، جگەلە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە شارو شارۆچكەكانی دیكەش خوێنم بەم كەسانە داوە كە پێویستیان پێی بووەو بەردەوامیش دەبم لەسەر ئەو كارە خۆبەخشانەم”.
گووتیشی: ” خوێن بەخشینم بە كارێكی مرۆڤانە دەزانم و زۆر ئاسودەدەبم و هەست بە ئارامێكی زۆر دەكەم كاتێك خوێنە بە كهسێك دەدەم، چونكە لەوانەیە زۆرجار پێدانی بتڵێك خوێن ببێتە هۆكاری رزگار كردنی گیانی كەسێك لە مردن، دەواكاریشم لەو كەسانەی هەست دەكەن خوێنی پێویستیان هەیە بیبەخشن.