زاری کرمانجی-سۆران:
لە چەند ڕۆژی رابردوو بەهۆی شۆرتی كارەبا ئاگر لە چەند ماڵێكی دانیشتووی گەڕەکی بەختیاری شاری سۆران کەوتەوەو بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر چەند خێزانێك كەوت.
لەمبارەوە جەلال سەلیم چەتۆ، كەسایەتی دیارو ریش سپی گەڕەكەكە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند ” دوای رووداوەكە تیمەكانی پۆلیس و بەرگری شارستانی سۆران بە هانای لێقەوماوان هاتن و گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە كرا”.
گووتیشی ” دوای رووداوەكە تیمەكانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئیدارەی سۆران، سەردانی لێقەوماوانیان كردو زیانەكانیان تۆمار كرد بە مەبەستی هاوكاری كردنیان”.
ئاشكراشی كرد “ هەروەها چەند كەسێك بە نوێنەرایەتی نەوەی نۆێ سەردانی كردوون و گوایە هاوكاریان پێشكەش دەكات، بەڵام زیان لێكەوتووانی رووداوەكە داواكاری نەوەی نوێیان رەت كردەوەو پێیان راگەیاندوون ئێمە ئیدارەو حكومەتی خۆمان هەیەو پێویستیمان بە هاوكاری ئێوە نییە.