مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ماوەی چەند رۆژێک بوو ئامێری (تیشکی X RAY) لە نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر لە کارکەوتبوو بەم هۆیەش گرفت بۆ هاووڵاتیانی ناوچەکە دروست ببوو، بەڵام بە هاوکاری نووسینگەی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و غەفور ئەحمەد، قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر، دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ئامێری تیشک لە جۆری (DR) بە ناوی ( view work) بۆ نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر دابین کرا.
د. هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، گووتیشی:” بە هێنانی ئەم ئامێرە هاووڵاتیان سوود مەند دەبن ناچار نابن بۆ چارەسەرى بڕۆن بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە و لە نەخۆشخانەكەمان پشكنینیان بۆ دەكرێت.