پشتیوان کەریم _ سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەپێی ئەو بڕیارەی کە وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردۆتەوە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەوام کەمدەکرێتەوە.
ئاکارا ئلیشا کیۆ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، ئاشکراشیکرد:” هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمدەکرێتەوە، مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە و ئەوکاتانەی کە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت، وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لەتەواوی ناوەندەکان بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە دەوام کەم دەکرێتەوە.”