دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر، چۆمان چوارەمین تاقیكردنەوەی لەم وەرزە ئەنجامدەدات.
چۆمان، لە سێ یاریی رابردووی پاڵاوتنی پارێزگای هەولێر خولی یانە پلە دووەكان لە كۆمەڵەی یەكەم خاوەنی 4 خاڵە و دووەمه، هەروەها هەنگاوێك سەركەوتنی بۆ قۆناخی دووەم بەنده بە ئەنجامی مەخموور و ئاسۆ كە دەبێت یانەی مەخموور تووشی شكست بێت.
یارییەكە كاتژمێر 3 بەڕێوەدەچێت و ئەركی كوڕانی باڵەكایەتی قوورسە.
ئەم یارییە دواین هەلی یانەی چۆمان دەبێت، مەرجە بباتەوە و مەخمووریش لەدوو یاریی ئایندەی تووشی شكست بێت.