دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لەمیانەی بەڕێوەچوونی گەڕی چوارەمی پاڵاوتنی پارێزگای هەولێر، هەریر و خەلیفان یاریی دێربی ئەنجام دەدەن.
كاتژمێر 3 ـی دوانیوەڕۆ لەسەر یاریگەی خۆی یانەی هەریر بەئامانجی قەرەبووكردنەوەی ئەنجامە خراپەكانی گەڕی رابردوو و پێشوازی لەیانەی خەلیفان دەكات.
هەردوو یانەكە خاوەنی خاڵێكن و بێهیوا بوونە لەسەركەوتن بۆ قۆناخی دووەم.