دەشتی ئیسماعیل گۆران
لە مێژووی گەلی کوردا چەندین سەرکردەو شۆڕشگیر ناویان بەبەرزی تۆمارکراوە، یەک لەوانەش شێخ سەعیدی پیرانە.
ناوی تەواوی شێخ سەعیدکوڕی شێخ مەحمودی کڵدارە لە گوندی پیران لە سەرووی دیاربەکر لە ساڵی 1868زاینی لە دایک بووە، هەر زوو هەستی نەتەوایەتی و نیشتمان پەروەری لە دڵیدا چەسپاوە هەر ئەمەش وای کردوە کە لە دوایی جەنگی جیهانی یەکەم و بێبەش کردنی کورد لە ماف و خاک و ئازادیەکەی چەندین ڕاپەرین و شۆڕشی چەکداری لە کوردستانی باکور سەری هەڵدا.
یەکێک لەو شۆڕشانە بە رابەرایەتی شێخ سەعیدی پیران بوو لە باکوری کوردستان بەهۆی ئەو ستەمەی کەمالییەکان بە رامبەر بەکوردەکان دەیان کرد ئەمەش بووە هۆکار بۆ ئەوەی کوردەکان لە نەورۆزی ساڵی 1925 بە سەرکردایەتی شێخ سەعیدی پیران بڕیار بدەن کە دەست بە شۆڕش بکەن ئەوە بوو سوپای دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەریان بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و تێک شکان ، ماوەیەکی کەم شۆرشگێران توانیان چەندین شاری گەورە بە دیاربەکریشەوە ئازاد بکەن بەڵام بەهۆی نابەرامبەری و ناهاوسەنگی هێز وایکرد لە بەرژەوەندی سوپای دەوڵەتی تورکیا کۆتایی بە شۆڕش و شەڕەکان هات لە ئەنجامدا شێخ سەعید و دکتۆر فوئاد و هاوڕێکانیان کە شۆڕشگێر بوون بە دیل گیران و لە ساڵی 1925 لە دیاربەکر لە سێدارەدران ئەمەش بووە هۆکارێک کە کوردەکان هەمیشە هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمان پەروەری و خاک و ئاڵا و داب و نەریت و زمان و خۆشەویستیان بۆ کورد و کوردستان لە هزر و خەیاڵ بێت هەتاکو ئێستاش .