زاری کرمانجی – سۆران :
د.پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لیژنەی رێکخستنەوەی کاتەکانی بانگ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئیمساکیەی مانگی رەمەزانی پیرۆزی ئامادەکرد و پاش ڕەزامەندی وەزارەتی ئەوقاف بە چاپ گەێندرا، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە مامۆستایانی ئایینی و خەڵکی دەڤەرەکەمان دەکەین پابەندی ئەم خالانەی خوارەوە بن:
- لەبەر جیاوازی سۆران و دورووبەری لەسەر ئاستی دەریا لەگەڵ سەنتەری شاری هەولێر ئەم جیاوازیە کاریگەری هەیە لەسەر کاتەکانی بانگ، بۆیە لە ئاییندەیەکی نزیک دوای مانگی رەمەزان رۆژ مێرێکی ساڵانەی بانگدان ئامادە دەکرێت و تەواوی کاتژمێرە ئەلکترۆنیەکان برمجە دەکرێنەوە.
- لەم مانگە پیرۆزە پابەندی ئەو رۆژ ژمێرە بن کە بۆ سۆران و رواندز و سیدەکان و چۆمان و مێرگەسۆر و دەورووبەریان ئامادەکراوە.
- کار بە کاتژمێری ئەلکترۆنی و هیچ رۆژمێرێکی تر نەکرێت، تەنها ئەوە نەبێت کە بۆ دەڤەرەکەمان ئامادەکراوە.
- داوا لە مامۆستایانی ئایینی بەڕێز دەکەین هاوکار بن و خەڵک ئاگادار بکەنەوە و لە مزگەوتەکەی خۆیان ئەو کەسانەی بانگ دەدەن ڕایان بسپێرن بۆ پابەندیان بە رۆژ ژمێری ئامادەکراو بۆ دەڤەرەکەمان. ئیمساکیەی سۆران و دەورووبەری بۆ قەزای رواندز و سیدەکانیشە.