دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە نێو یاریگەی سۆران بەڕێوەبچێت، بەو مەبەستەیش یانەكە لە بڵاوكراوەیەكدا ئامادەبووانی ئەو ئاهەنگە هۆشیار دەكاتەوە.
لە دەقی بڵاوكراوەكەی یانەی سۆران، كە لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانكردووەتەوە دەڵێت: “داوا لە خەڵكی بەڕێزی شاری سۆران دەكەین لە كاتی ئاهەنگگێڕانیان بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە یاریگەكەمان، هەوڵی پاراستن و پاك ڕاگرتنی شوێنەكە بدەن.”
لە پەراوێزی بڵاوكراوەكەیاندا ئاماژەیان بە جێبەجێكردنی كۆمەڵێك رێنمایی لە هاوشاریان كردووە لەوانە:-
ـ فڕێنەدانی جگەرەكانتان، چونكە چیمەنی دەستكردی یاریگا دەسوتێنێت.
- بەكار نەهێنانی پێڵاوی پاژنە بەرزی ئافرەتان لە سەر یاریگە.
- فڕێنەدانی دەبەی پلاستیك و پاشماوەكان.
- پاك ڕاگرتن و پاراستنی یاریگە و ژینگە بە شێوەیەكی گشتیی.
كاتژمێر 3 ـی دوانیوەڕۆ بەبۆنەی هاتنی نەورۆز سەری ساڵی تازەی كوردی، ئاهەنگی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لە یاریگەی سۆران بەڕێوەدەچێت.