زاری كرمانجی – رواندز :
ئەمڕۆ 20 ی ئاداری 2023 كاتژمێر 5 ی ئێوارە، لە كۆمەڵگەی هاوچەرخی كۆرەكی گەشتیاری بە بۆنەی یادەكانی ئادار و نەورۆز، ئاهەنگێك بە بەشداری هەردوو هونەرمەندی گەنج (مەتین ئەیوب، ئێلیدا مەتین) بەرێوە دەچێت.
چیای محەممەد بەرپرسی بنكەی گەشت و گوزاری رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند:”كۆمەڵگەی هاوچەرخی كۆرەكی گەشتیاری ئۆڤەرێكی بۆ دانیشتوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و رواندز و دەووربەری راگەیاندووە و داشكاندنی لە نرخی چوونە سەرەوەی تەلەفریكدا كردووە لە 10 هەزارەوە كردوویەتی بە 5 هەزار دینار، هەروەها بەشداریكردن لە ئاهەنگەكەش بێ بەرامبەرە.”
هەمان رۆژ لە كۆمەڵگەی هاوچەرخی كۆرەكی گەشتیاری مەراسیمی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لەبەرزاییەكانی چیای كۆرەك بەرێوەدەچێت.