پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ دوو شەمە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ یەک شەممە بەجێگیری ماوەتەوە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 990 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاماژەشی بەوەکرد، مسقاڵەکانی زێڕ بەبەرزی ماونەتەوە و بەبەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەڵام بەراورد بە دوێنێ نرخەکانی زێڕ جێگیرن و سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش لە بازاڕەکانی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 509 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 466 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 445 هەزار دینارە مامەڵەی پیوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 381 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.