دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لەمیانەی بەڕێوەچوونی گەڕی سێیەمی پاڵاوتنی پارێزگای هەولێر بۆ بەئامانجی سەركەوتن بۆ قۆناخی دووەمی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، سنوور و خەلیفان تاقیكردنەوەیەكی نوێ ئەنجام دەدەن.
لەسەر یاریگەی خۆی یانەی خەلیفان بەئامانجی قەرەبووكردنەوەی شكستی گەڕی رابردوو و بەردەوامیدان بە كێبڕكێ پێشوازی لەیانەی پەروەردە دەكات. هەردوو یانەكە خاوەنی خاڵێكن بۆیە هیچ كامێكیان بەئاسانی خۆیان نادەن بەدەستەوە و لەسەر سێ خاڵی یارییەكە دەجەنگن.
لەلایەكی دیكەوە یانەی سنوور بۆ زامن كردنی قۆناخی دووەم رووبەڕووی جیهان دەبێتەوە.
سنوور دوو یاریی رابردووی لەخەلیفان و هەریر بردووەتەوە و خاوەنی 6 خاڵە، بردنەوە لەم یارییە واتای گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی ركابەرییەكە.
یاریی داهاتووی ئەم دوو یانەیە خەلیفان دەبێتە میوانی هەریر و سنوور پێشوازی لە پەروەردە دەكات.