زاری كرمانجی – نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/9/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌ڕێز خالد بن حه‌مه‌د ئه‌لسلێتی، باڵیۆزی قه‌ته‌ر له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاته‌كانی، هه‌وڵه‌كانی كردنه‌وه‌ی كونسولخانه‌ی گشتیی قه‌ته‌ر له هه‌ولێر له داهاتوودا، ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنانی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانی قه‌ته‌ر بۆ مۆندیالی جیهانی 2022 تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی قه‌ته‌ر و هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنانی قه‌ته‌ری له كه‌رت و بواره جیاكاندا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان لە گرنگیی گه‌شته‌كانی ڕاسته‌وخۆی هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ری بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
گرنگیی ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسیی عێراق بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.