دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر یاریگەی خۆی یانەی چۆمان، سێیەمین تاقیکردنەوەی لەم وەرزە ئەنجامدەدات. چۆمان، لە دوو یاریی رابردووی پاڵاوتنی پارێزگای هەولێر خولی یانە پلە دووەکان لە کۆمەڵەی یەکەم خاوەنی 4 خاڵە و پێشەنگە، هەروەها هەنگاوێک لەسەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو دوورە. کاتژمێر 3 دوانیوەڕۆ چۆمان پێشوازی لەمەخموور دەکات، بردنەوە بەواتای زامن کردنی نیوەی رێگای خەونەکەی دێت بەئەگەرێکی زۆر. بە ئەنجامدانی ئەم یارییە چۆمان یەک یاریی دەمێنێت بەرانبەر بە هێرش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی.