زاری كرمانجی -سۆران:
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە بەردەوام دەبێت.
بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژای کاتەکان لەگەڵ تاوە باران لە هەندێ کاتدا و دروستبوونی هەورە تریشقە لە ئێوارەدا بارانبارین لەسەر بەشێک لە پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر زیاد دەبێت. لە شەو درەنگدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکەی ( 2 تــا 3 ) پلەی سیلیزی.
کەشناسی راشیگەیاند، سبەی دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی کەم لە کاتەکانی بەیانی لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، لە دوای نیوەڕۆ هەندێک کات باران بارینی کورت خایەن دەبێت لەسەر ناوچە جیاجیاکان، لە کاتی دابارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی