زاری كرمانجی- بارزان:
خۆبەخشانی دەزگای نێودەولەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی، بەمەبەستی هوشیاركردنەوەی گەشتیاران لە شوێنە گەشتیارییەكان بۆ پاراستنی ژینگە و پاك راگرتنی سروشتی جوانی دەڤەری بارزان، لە چەند ناوچەیەكی گەشتیاری سنوورەكە هەڵساون بەدانانی چەند تابلۆیەكی هوشیاركردنەوە.