زاری كرمانجی –رواندز :
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو (8.5) ملم باران لە قەزای رواندز باریووە، هەروەكوو گەیلان رەشاد بەرپرسی بنكەی كەشناسی رواندز بۆ زاری كرمانجی باسی دەكات تا ئێستا رێژەی باران بارینی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە 100 ملمی كەمتر بووە و دەڵێ: “تاكوو ئەمڕۆ رێژەی باران بارین لە قەزای رواندز گەیشتۆتە (400.2) ملم، ساڵی رابردوو تا ئەم ساتە گەیشتبووە (506.6) ملم، بۆیە (106.4) ملم ماوە رێژەی باران بارین یەكسان بێتەوە لەگەڵ ساڵی رابردوو، گومانی تێدا نییە شەپۆلی تری باران بارین ماوە و دوور نییە رێژەی باران بارین زیاتریش نەبێت.”