دۆناڵد ترەمپ :”پێشبیی دەكەم ئەم سێشەممەیە دەستگیر بكرێم”
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا وەكوو هەموو جارێك لە رێگەی هەژمارەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی پەیامەكانی بڵاو دەكاتەوە، ئەمجارەش لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس، بانگەشەی دەستبەسەركردنی خۆی دەكات و پێی وایە ئەم سێشەمەیە دەستگیر دەكرێت.
لە مبارەیەوە ترەمپ رایگەیاندووە: “ئێستا، دزەپێكردنە نایاساییەكان كە لە نووسینگەی گەندەڵ و ئێجگار سیاسیی داواكاری گشتیی ناوچەی مانهاتنەوە بڵاوكراونەتەوە، كە سەرۆكەكەی لەلایەن جۆرج سۆرۆسەوە پارەدار دەكرێت و لە هەوڵدان ژمارەی پێوانەیی نوێ بۆ تاوانەكانیان زیادبكەن، دزەپێكردنەكان ئەوە نیشاندەدەن بێ ئەوەی بتوانرێت هیچ تاوانێك بسەلمێندرێت، لەرێگەی چیرۆكە كۆنەكانەكەوە كە پووچەڵكراونەتەوە، كاندید كۆماریخوازەكان بۆ سەرۆكایەتی كە بە جیاوازییەكی زۆر لە پێشەوەیە و سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، رۆژی سێ شەممە دەستبەسەر دەكرێت. ناڕەزایەتی دەرببڕن، وڵاتەكەمان وەربگرنەوە”.
ئەگەرچی ترەمپ باس لە هۆكارەكانی دەستبەسەركردنەكەی نەكردووە، بەڵام تیمی پارێزەرانی ئاماژەیان بەوە كردووە كە سەرۆكی پێشووی وڵات چاوەڕێی تۆمەتباركردنە و خۆی بۆ هەنگاوەكانی داهاتوو ئامادە دەكات.