مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” پڕۆژەی ئاوی بەردەری بۆ چەند گوندێکی سەر بە قەزای مێرگەسۆر دەبردێت کە هەریەک لە گوندی هارونە، گەونەگوند، بریاوە، رەشۆمەرا، بندەر ، پیران، دەگرێتەوە کە تا ئێستا ئەو گوندانە بێبەش بوونە لە پڕۆژەی ئاوی بەردەری کە بە پرۆسەی تانکەرین ئاو بۆ ئەو گوندانە دابین دەکرا.
مەجروم دینۆ، بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، گووتیشی:” نزیکەی ١٧ساڵە پرۆژەی ئاوی بەردەری لە سنوری قەزای مێرگەسۆر کار دەکات کە نزیکەی ١٠٠ گوندی ناوچەکە پشت بە پرۆژەی ئاوی بەردەری دەبەستن.