مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
شارەزایانی بواری كەشناسی هۆشداری دەدەن كە وەرزی بەهاری ئەمساڵ بە سەرمایەكی توند دەست پێ دەكات و پسپۆرێكی بواری كەشناسی ئەو هەواڵە پشت راست دەكاتەوە كە لە دەستپێكی وەرزی بەهاردا بەفر دەبارێت .
ئاراز جەبار پسپۆری بواری كەشناسی هێما بۆ ئەوە دەكات كە دوور نییە وەرزی زستان بۆ ماوەیەك بگەڕێتەوە و دەڵێ:”لەدواین گۆڕانكاریەكاندا ئەگەر هەیە سەرەتای مانگی ئایندە، وەرزی زستان بۆ ماوەیەك بگەرێتەوە ناوچەكانمان كە بەگوێرەی مۆدێلی GFS ئەمریكی پێشبینی ئەكرێت لەنێوان 1ـ4 بۆ 3ـ4ـ2023 نزمە پاڵەپەستۆیەكی جەمسەری لەباكوری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سەر ناوچەكانمان درێژ ببێتەوە كە بارستەھەوایەكی ساردی لەگەڵدا ئەبێت لەگەڵ ئەم نزمەپاڵەپەستۆیەدا شەپۆلێكی سەرما و بەفر بارینیش ناوچە شاخاویەكان ئەگرێتەوە” .
لەم ماوەیەدا بارانبارین بەشی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوەو بەرگێكی بەھارەی پۆشیوە،
ئاراز جەبار ئەوەش دەڵێ:”كەشوھەوای ئەمساڵ، بەتایبەت لەمانگی چوار، دوور نییە شەپۆلی سەرما و بەفر بارینمان ھەبێت.”